ره‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "به‌شداری خۆپیشاندانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دیاری كردووه، پشتیوان و به‌شدارده‌بین له‌گه‌ڵیان".
ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رگری له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش، له پێناو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانه".
راشیگه‌یاندووه كه "ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه جێبه‌جێ بكرێت، خه‌ڵكی كوردستان له دۆخێكی خراپی ژیانكردندایه و نابێت بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدار و كۆمپانیایه‌ك".
PM:09:39:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت