به‌غداد ئه‌لیه‌وم: سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یه‌كلاده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی عێراقی رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاده‌كاته‌وه.
به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفی كردووه، بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داهاته ناوخۆییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاته داراییه نانه‌وتییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو".
ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك دانوستانی دارایی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم كه خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به‌ستووه‌ته‌وه به راده‌ستكردنی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی فیدراڵی به‌پێی بڕگه‌كانی بودجه‌ی ئێستا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18ی ئاب بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی داراییدان.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ساڵی رابردووش 2024 مووچه‌ی مانگی 12یان وه‌رنه‌گرت و ساڵی پێشووتریش 2023 مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵیان وه‌نه‌گرت.
PM:08:54:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت