پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌وپه‌ڕی ئاگاداری رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له مه‌ترسییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به دڵێكی پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، پارێزگاكه‌مان رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه‌وه، له ناوچه‌كانی چنار و مۆردین و نه‌یجه‌ڵه، كه به‌داخه‌وه بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی دوو رۆڵه‌ی دڵسۆزی پارێزگاكه‌مان".
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "ئه‌م دوو هاوڵاتییه خۆشه‌ویسته، كه له‌پێناو پاراستنی ژینگه و خاكدا گیانیان به‌خشی، ئێمه وه‌ك شه‌هیدی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان ناویان ده‌به‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "بۆ رێزگرتن له گیانی پاكیان و هاوبه‌شیكردنی خه‌می بنه‌ماڵه‌كانیان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا به راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ نیوه داده‌گیرێت، سه‌رجه‌م ئاهه‌نگ و بۆنه و چالاكییه‌كی شادی ئامێز راده‌گیرێت وه‌ك رێزێك بۆ رۆحی پاكی شه‌هیده‌كانمان".
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داواش له هاوڵاتیان ده‌كات كه "له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌دا تا ئه‌وپه‌ڕی ئاگاداری رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له مه‌ترسییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی گیان و سامانی گشتی و تایبه‌ت پارێزراو بن".
PM:08:34:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت