حاكم شێخ له‌تیف: به‌رپرسانی هه‌رێم فه‌رمانبه‌رانیان برسی كردووه و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
له وتارێكدا له‌ژێر ناوی "حكومه‌ت له نێوان پڕۆژه‌ی ئابووری و مووچه‌دا"، حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نووسیویه‌تی: "ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هه‌ر حكومه‌تێك له پێشه‌وه دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانیه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه ئه‌وه‌ی كرد ئینجا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی زیاده به‌رده‌ست بوو ته‌رخانی ده‌كات بۆ پرۆژه‌كان و جاده و بانه‌كان".
حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: "ته‌نها حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی بیری نیه مووچه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌بینین رۆژانه به‌تایبه‌تی له سنووری هه‌ولێر و دهۆك پرۆژه‌ی جیاواز له بواره‌كانی رێگاوبان یان گه‌شتیاری و هتد ده‌كرێته‌وه و وێنه‌ی ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه كه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه ته‌نها چونكه خۆیان قازانجی لێده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش خۆی پێوه با بده‌ن و بڵین كوردستان له ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكه‌وتووتره".
ده‌شڵێت: "ئه‌و خۆبادانه كاتێك جوانه و لێیان دێت ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابین كردبێت و تێریان كردبن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بڕێكی زۆری بودجه بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان سه‌رف ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌موو وه‌ك وتم له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه".
ئه‌و شاره‌زا یاساییه روونیكردووه‌ته‌وه كه "له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت حكومه‌ت له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان دابین بكات له‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی، ئینجا ئه‌وه‌ی زیاد بوو ته‌رخانی بكات بۆ پرۆژه".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌مان (به‌رپرسانی هه‌رێم) به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان برسی كردووه و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
PM:08:20:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت