له گوندێكی بالیسان گه‌نجێك كه‌وته ناو حه‌وزێكی ئاو و خنكا
وێستگه‌نیوز -
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بالیسان رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له حه‌وزێكی ئاودا خنكا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بالیسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیمی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بالیسان ئاگادار كرایه‌وه به‌بوونی ته‌رمێك له‌گوندی توتمه‌ی سنوری ناحیه‌ی بالیسان كه له‌حه‌وزێكی ئاودا خنكابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای گه‌یشتنی تیمی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بالیسان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجام درا".
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بالیسان ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌وا زیاتر له‌كاتژمێرێك ده‌بوو گیانی له‌ده‌ست دابوو".
راشیگه‌یاند كه "به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م هاوڵاتییه پێشینه‌ی نه‌خۆشی په‌لكه‌می (صرع)ی هه‌بووه و بۆ دڵنیابونه‌وه له چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر".
PM:07:43:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت