سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی ھه‌ولێر كرا
وێستگه‌نیوز-
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی ھه‌ولێر كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی كوژراو سوڵحی عه‌شایه‌رییان كرد له‌گه‌ڵ خێزانی بكوژی به‌نزینخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر.
باوكی یه‌كێك له قوربانییه‌كان بۆ كوردستان24 وتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان كردووه و داواكارییه‌كانی خۆمان له باره‌ی رووداوه‌كه پێگه‌یاندوون، بێگومان داواكاری ئێمه له سێداره‌دانی بكوژه".
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، 6ی ئابی 2025، له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌كه و كڕیارێكی خۆیان دروست ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه‌وه، یه‌ك له كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌كه به چه‌كی كلاشینكۆف، ته‌قه‌ی له دوو كڕیار كرد كه عه‌ره‌ب بوون و كوشتنی، هاووڵاتییه‌كی كوردیش كه له نزیك رووداوه‌كه بوو، به‌ر ده‌ستڕێژی كه‌وت و ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:07:27:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت