بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنداری کۆبوونەوەکە بێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و بافڵ تاڵەبانی وتی، "هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و یەکێتی تێیدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت".
PM:06:14:18/08/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت