بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: ئاگرەکەی ناوچەی کۆکۆیی بەردەوامە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
لە دوێنێوە ئاگرێکی گەورە ناوچەی کۆکۆیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، زانیار عومە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوێنێ لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەیی کۆکۆیی گەنجێکی خۆبەخش کە هاوکاری تیمەکانی دەکرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەناوی (ئاری موختار) گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ کە دووەم رۆژی ئاگرەکەیە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی (محەمەد حەیدەر) گیانی لەدەستدا".
زانیار عومەر وتی، "ئاگرەکە بەردەوامی هەیە و تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە".
ناوچەی کۆکۆیی دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە لە دوێنێوە بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لەو سنوورە کەتووەتەوە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییانی خۆبەخش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە جگە لە زیانی گیانی، رووداوەکە زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.
PM:04:50:18/08/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت