بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

دەزگای لوتکە ئاشکرایکرد، بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئیزمیر لە تورکیا بەهۆی نوقووم بوونی بەلەمێکەوە تەرمی چوار کۆچبەر دۆزرایەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە ژمارەی کۆچبەرەکان حەوت کەس بووە و شۆفێری بەلەمەکە لە دەریادا بەجێی هێشتوون و بەردەوام بووە لەڕێگەی خۆی بۆ دوورگەی میتیلین، دوو کۆچبەر رزگار کراون و تەرمی چوار کۆچبەر دۆزراوەتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "تائێستا تیمەکانی رزگارکردن لە ئیزمیر بەردەوامن لە گەڕان بە دوای بێسەروو شوێنبووەکاندا، تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان نادیارە".


PM:03:09:18/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت