کونسوڵخانەی ئەمریکا وێنەی پاسپۆرتی هاوڵاتییەکی کورد بڵاودەکاتەوە کە مێژووەکەی بۆ 1928 دەگەڕێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 8ـی 2025، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر وێنەی پاسپۆرتێکی کۆنی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1928 دەگەڕێتەوە و هەڵگری پاسپۆرتەکە ناوی سەلیم یوسفە، لەدایکبووی 1887ـە و دانیشتووی هەڵەبجە بووە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت، پاسپۆرت بەڵگەنامەیەکی گرنگە کە ئاسانکاری دەکات تاوەکو خەڵکی بتوانن بە کولتووری ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئاشنا بن و کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی بکەن.
ئەو هاوڵاتییەی پاسپۆرتەکەی بۆ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناردووە، کوڕی هەڵگری پاسپۆرتەکەیە و ناوی فەخرەدین سەلیمە.
لە عێراق ساڵی 1917 فەرمانگەی پاسپۆرت و نشینگه دامەزراوە و دوای پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی لە عێراق لە ساڵی 1921، یاسای ژمارە 3ی ساڵی 1923 دەرکرا کە تایبەت بوو بە پاسپۆرت.
AM:11:18:18/08/2025
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت