کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی
AM:10:43:18/08/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت