كاروان گه‌زنه‌یی: وه‌ك وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربووم
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئابی 2025 كاروان گه‌زنه‌یی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه.
هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند كه وته‌بێژی یه‌كێتی نه‌ماوه و ئێستا ته‌نها ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-یه.
له خولی پێشوودا كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، هه‌روه‌ك له‌كاتی دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا ده‌بووه وته‌بێژی دیداره‌كه.
PM:11:52:17/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت