پۆلیس په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كرد و تیایدا هاتووه "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ماوه‌یه‌كه باندێك په‌یدابوون هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (سناپ چات ، فه‌یسبووك ، ئینستاگرام .....) به گشتی (public ) داده‌ندرێت، دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان پێ له خاوه‌نی وێنه و ڤیدیۆیه‌كه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره. به پێچه‌وانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردن و دانانی نووسینی نه‌شیاو له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان، دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئاینی".
پۆلیس بۆ هاوڵاتیان ده‌ڵێت: "بۆیه داواكارین كه خۆتان بپارێزن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانتان، به شێوه‌ی گشتی (public) له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".
راشیگه‌یاندووه كه "له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن، هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن".
PM:10:11:17/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 5984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت