شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی 6 و 7یش خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كه كێشه‌ی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی چاره‌سه‌ركراوه و به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راسته‌وخۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت، ده‌شڵێت، "هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی 6 و 7یش خه‌رج ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2025 شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌میانه‌ی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له شاری كه‌ركوك وتی: "ئومێد هه‌یه بۆ ناردنی مووچه، ئه‌و گرفته‌ی گه‌وره بوو، بابه‌تی نه‌وت بوو، ئێستا چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌و دۆسیه‌یه داخراوه، لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا باس ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گشتی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌دۆسیه‌ی نه‌وت نه‌ماوه".
وتیشی: "به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، راسته‌وخۆ مووچه ره‌وانه ده‌كرێت، مووچه‌ی مانگه‌كانی (شه‌ش و حه‌وت)یش خه‌رجده‌كرێت و هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كێشه له‌داهاته نانه‌وتییه‌كان هه‌بوو ئه‌ویش چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌م چه‌ند رۆژه گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ ئه‌و بابه‌ته".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌بواری داهاتی نانه‌وتیدا، حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری زۆری كردووه، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ئیداره‌ی داراییه كه نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی خه‌رج بكات، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵێك كرانه‌وه به‌ڕووی مووچه و نه‌وت رووده‌دات".
PM:08:38:17/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت