كۆمسیۆن: 253 كاندیدی دیكه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی دوورخسته‌وه‌


وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق 253 كاندیدی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ به‌هۆی‌ رێكاره‌كانی ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری تایبه‌ت به‌ ریشه‌كێشكردنی‌ به‌عس دوورخسته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان كاندیدی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی-ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق 253 كاندیدی دیكه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی دوورخسته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ 11ی تشرینی‌ دووه‌می‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ هۆكاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاندیدانه‌ به‌هۆی‌ رێكاره‌كانی ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری تایبه‌ت به‌ ریشه‌كێشكردنی‌ به‌عسه‌ كه‌ لە ماددەی (7/ پێنجەم)ی یاسای هەڵبژاردنەكاندا دیاریكراوە و بەپێی ئەم بڕگەیە، هەر كەسێك بەعسیبوونی لەسەر ساغ ببێتەوە، رێگەی پێنادرێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندید بكات.

لیستی كاندیده‌ دوورخراوه‌كان،  كاندیدانی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌ڵبژاردن، له‌وانه‌ نه‌ینه‌وا، دیوانیه‌، نه‌جه‌ف، میسان، به‌غدا، واست، سه‌ڵاح الدین، ئه‌نبار، كه‌ركوك، كه‌ربه‌لا، موسه‌ننا، به‌سره‌ و شاری‌ سلێمانیشی‌ تێدایه‌.

له‌سه‌ر ئاستی‌ لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ كوردستانیش، ژماره‌یه‌ك كاندیدی پارتی و یه‌كێتی له‌ سنوری (سلێمانی- كه‌ركوك-  نه‌ینه‌وا) ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان كه‌ تا ئێستاش وێنه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێنی‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردن دوورخراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ش ناوه‌كانیانیانه‌:

*ئه‌نوه‌ر سه‌عید فه‌تحوڵا مسته‌فا- كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی

*زیاد فه‌هد بیجان حه‌سه‌ن كاكی- كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك

*یوسف سالم یوسف- كاندیدی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا

*مه‌روان حه‌سه‌ن حسێن ئه‌تروشی- كاندیدی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا

*عامر عه‌بدوڵا خزر- كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ نه‌ینه‌وا

*ماهیر محه‌مه‌د عه‌لی- كاندیدی یه‌كێتی له‌ نه‌ینه‌وا

*محه‌مه‌د مه‌نسور عه‌بدولڕه‌زاق- كاندیدی یه‌كێتی له‌ نه‌ینه‌وا

*جه‌مال سه‌عید حه‌سه‌ن- كاندیدی یه‌كێتی له‌ نه‌ینه‌وا

*یونس مه‌حمود ره‌مه‌زان- كاندیدی یه‌كێتی له‌ نه‌ینه‌وا

*ئیلیاس مارو حمو علی شاقولی- كاندیدی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا

*سالم مه‌حمود ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كاندیدی پارتی له‌ نه‌ینه‌وا


PM:08:22:17/08/2025
















ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت