نەوەی نوێ: خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنین و داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دەکەین بەشداربن


وێستگەنیوز_

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئێمە وەک هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی هەڵوێستێک رابگەیەنین سەبارەت بەم باروودۆخەی خەڵکی تیدایە و مووچەخۆران پێوەی دەناڵێنن."

سروە عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە هیچ باکی بەوە نییە کە خەڵک بێ مووچەیە، بۆیە ئێمە وەک نەوەی نوێ بە ئەرکی خۆمان زانی، کە داوا لە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی یەکیتی و پارتی بکەین، هەڵوێستێکمان هەبێت و خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین."

ئاشکراشی کرد، "هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو چاوەرێی هەڵوێستی لایەنەکان دەبین. بۆ ئەوەی پێکەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و هەنگاوەکانی دواتر بۆ بابەتی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنین. "

سروە عەبدولواحید وتیشی: "ئەم هەڵوێستە دووپات دەکەینەوە کە دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنەکان بێجگە لە یەکێتی و پارتی؛ خۆپیشاندانێکی گشتی رابگەیەنین، ئەگەر لایەنەکان هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو ئەوا ئێمە بە تەنیا وەک نەوەی نوێ، هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین."


PM:02:47:17/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت