لە سنووری ناحیەی سەنگاو شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوانی دیکە بریندارن


وێستگەنیوز_

لە سنووری ناحیەی سەنگاو شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان چەند کەسێک لە گوندی هەنارەی ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی سەرهەنگ عەلی-یە و خەڵکی گوندی هەنارەیە لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کێشەکە لەسەر رێگەیەکی گشتی روویداوە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردووە.


PM:02:29:17/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت