رێگری دەکرێت سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکرێت
وێستگەنیوز-
رێگری لە نەوەی نوێ دەکرێت سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکات، هەروەها چەند هاوڕێیەکی هەوڵیانداوە سەردانی بکەن هەوڵەکانیان بێ سوود بووە.
یەکێک لەوانەی ئەمڕۆ یەکشەممە ویستوویەتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بکات و رێگەی پێنەدراوە سروە عەبدولواحید بووە کە خوشکییەتی و هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێیە لە پەرلەمانی عێراق.
هەر ئەمڕۆ چەند هاوڕێیەکی شاسوار عەبدولواحید لەڕێگەی پەیوەندییەکانیانەوە داوایانکردووە چاویان پێی بکەوێت، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە و پێیان وتراوە، "رۆژانی دووشەممان و چوارشەممان مۆڵەتی کەسوکاری زیندانیکراو هاوڕێکانی دەدەرێت سەردانی زیندانی بکەن".
شەوی 12 لەسەر 13ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی مادەی 431ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرا، لە رۆژی 13ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی شاسوار عبدالواحیدی کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و رایگەیاند، "ناوبراو لەژێر رێکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوە".
هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو هەڵوێستەی شاسوار عەبدولواحید لەسەر مووچە رابگەیەنن کە هەفتەی ڕابردوو هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێکرد و رایگەیاند، "ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکەن هەڵوێستیان دەبێت".
PM:12:40:17/08/2025
ئهم بابهته 1444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت