بەهۆی خۆڵبارینەوە هۆشداری دەدرێت بە شۆفێران


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی دەدات بە سەرجەم شۆفێران بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە و کەمبوونەوەی رادەی بینین.


ئەمشەو شەممە 16ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی رادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم رێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانیان، ئەوانیش:

‎- کەمکردنەوەی خێرایی.
‎- پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان.
‎- داگیرساندنی گڵۆپی تەم.
‎- بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا دەکرێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت".


PM:10:29:16/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو