ئاوات شێخ جەناب لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە


وێستگەنیوز-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی رادەستکردنی داهاتی نانەوتییەوە وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە.


میدیای یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوەڕۆكی وەڵامی وەزیری دارایی هەرێم بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە داهاتی نانەوتی بڵاوكردەوە، كە رایگەیاندووە، "جگە لە داهاتی فیدراڵی، باج، گومرگ و ئەو داهاتانەی پەیوەستن بە حکومەتی عێراقەوە، سەرجەم داهاتەکانی دیکە (وەک کرێی خزمەتگوزارییەکان)، دەگەڕێنەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی هەرێم بۆ وەزیری دارایی عێراق لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە سەرەڕای ئەوەی هەردوو حکومەت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام تاوەکو رۆژی سێشەممە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت پێناچێت هیچ بڕیارێک لەسەر ناردنی مووچە بدرێت، هەرێمیش دەڵێت، "تاوەکو دڵنیانەبین مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا ناکەین".


PM:08:22:16/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو