پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
وێستگەنیوز-
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئابی 2025، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "وێڕای ئەوەی جەختدەکەینەوە لە سەروەربوونی یاسا و دادگاکان و بێلایەنی و دادپەروەری لە دادگاکان، ئێمە لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیگەرانین لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەم کاتەدا، بەتایبەت کە داوا و بابەتەکان داوای کۆنن و تازە نین".
شەوی 12 لەسەر 13ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی مادەی 431ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرا، تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
PM:04:21:16/08/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت