له‌تیف نێروه‌یی: ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی-یه‌وه نییه
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یوه‌ندی به حزبه‌كه‌یه‌وه نییه و ده‌شڵێت: "بابه‌تێكی یاساییه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كه یه‌كێكه له میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی له زاری له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌و سكاڵایانه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه یه‌ك سكاڵای هی یه‌كێتی نییه".
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت: "نە لە دوور نەلە نزیك دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندی بەیەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە، بەڵكو بابەتێكی یاساییە".
شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه 12 له‌سه‌ر 13ی ئاب، هێزێكی پۆلیسی سلێمانی چوونه ماڵی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گوندی ئه‌ڵمانی و ده‌ستگیریان كرد.
دوای رووداوه‌كه، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی رای گشتی كوردستان و كونسووڵ و نێرده‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند "كاتژمێر 10:00ـی شه‌و هێزێكی یه‌كێتی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی شاسوار عه‌بدولواحید و رفاندوویانه".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "ئه‌و ره‌فتاره‌ی سه‌رانی یه‌كێتی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نن كه پاراستنی گیانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ئه‌ستۆی بافڵ تاڵه‌بانی وقوباد تاڵه‌بانیدایه و داوا له كونسوڵ ونێرده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌و ره‌فتاره نایاساییه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی".
لای خۆیه‌وه سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "هێزێكی ئه‌منی شاسوار عه‌بدولواحیدیان له ماڵه‌كه‌ی خۆی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه و پێویسته هاوڵاتیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، نازانین ئه‌و هێزه كێ بووه سه‌ر به‌كێ بوون و شاسوار عه‌بدولواحیدیان بۆكوێ بردووه، ته‌نها ده‌زانین هێزه‌كه سه‌ربه قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانییه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و كاره‌یان كردووه".
هه‌ر دوو كاتژمێر دوای ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، پۆلیس كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید به‌پێی بڕیاری دادگای كه‌تنی 2ـی سلێمانی دوو، له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ژماره 251ـی ساڵی 2021، له 4ـی 8ـی 2025 له لایه‌ن هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی و به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و ڕێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر".
PM:03:23:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت