عه‌لی حه‌مه ساڵح: تا ئه‌م ساته هه‌رێم هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*بڕیار بوو ئه‌مڕۆ نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق و سۆمۆ بكرێت له‌ڕێی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه.
*چه‌ندین جار به‌دواداچوونمان كرد و پشتڕاستمان كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وته‌كه راده‌ست نه‌كراوه.
*تا ئه‌م ساته هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت.
*بۆ راده‌ستی ناكه‌ن له‌كاتێكدا رێككه‌وتنتان كردووه نه‌وته‌كه راده‌ست بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا 16 دۆلار بدرێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به كۆمپانیاكان.
*كه نه‌وت راده‌ست ناكه‌ن، به‌غداش پاره نانێرێت ئه‌مه‌ش به‌قوربانیكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه.
*ئه‌مڕۆ نه‌وته‌كه بڕۆشتایه و 120 ملیار دیناره‌كه راده‌ستبكرایه، به‌یانی بڕیار له مووچه ده‌درا.
*ئه‌مڕۆ له بازاڕ نه‌وته‌كه‌یان فرۆشتووه به‌رمیلی به نزیكه‌ی 32 دۆلار، به‌ڵام ئاماده‌نین بیده‌ن به عێراق.
AM:11:26:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت