مه‌سعود بارزانی: پارتی هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و قووڵتركردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بووه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پارتی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و قووڵتركردنی فره‌لایه‌نی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بووه و پێشه‌نگ بووه، ده‌شڵێت: "پارتی به‌هێز بێت كوردستان به‌هێزه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئابی 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی حه‌فتاو نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م. پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو چینوتوێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای ئاسووده‌یی و سه‌ربه‌رزییان بۆ ده‌خوازم".
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "دامه‌زراندنی پارتی له شازده‌ی ئابی 1946ـدا پێویستیه‌كی مێژوویی بوو بۆ به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له به‌رانبه‌ر پیلانی نه‌یار و داگیركارانی كوردستان كه به هه‌موو هێز و توانایه‌كیانه‌وه هه‌وڵی شكاندنی ئیراده و بێده‌نگكردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستانیان ده‌دا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئێستا ئامرازێك بووه بۆ به‌رگریكردن له ماف و پێناسه و بوونی گه‌لی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا ئامراز بووه بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه دیموكراتی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان".
ده‌شڵێت: "له یادی شازده‌ی ئاب و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه پارتی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و قووڵتركردنی فره‌لایه‌نی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بووه و له‌وه‌دا ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی خۆی له وێستگه گرنگ و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كانی مێژووی سیاسیی كوردستان و عێراق به باشی گێڕاوه".
مه‌سعود بارزانی نووسیویه‌تی: "په‌یامم بۆ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی حزبی دۆز و به‌ها باڵاكانی گه‌لی كوردستانه و، پارتی حزبی ڕێبازی بارزانی و جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانه. بۆیه پێویسته هه‌موو پارتییه‌كان له ئاست گه‌وره‌یی مێژووی حزبه‌كه‌یان و خوێنی شه‌هیدان بن و ده‌بێ ئه‌ركی خۆیان به باشترین شێوه ئه‌نجام بده‌ن كه خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی كوردستانه".
راشیگه‌یاندووه كه "داوا له هه‌موو پارتییه‌كان ده‌كه‌م ئیراده و هیوایان به‌هێز بێ چونكه، پارتی به‌هێز بێت كوردستان به‌هێزه".
AM:10:06:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت