مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ پارتی كرد


وێستگه‌نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 79 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد و تیایدا جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی‌ ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی‌ ئابی‌ 2025، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌پامێكی‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و تیایدا هاتووه‌ "به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی حه‌فتا و نۆ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌  گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین".

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی یه‌كڕیزی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌ تایبه‌تیش  یه‌كێتی و پارتی، ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ پێناوی پێكهێنانی حكومه‌تێكی پته‌وو كارا كه‌ ئه‌ركی چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی بگرێته‌ ئه‌ستۆ، له‌ رێی سه‌رخستنی ویستی گه‌له‌كه‌مان له‌ دابینكردنی ماف و ئیستحاقه‌ ده‌ستورییه‌كانی له‌ عیراق، به‌ تایبه‌تیش مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانیان، له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا".


AM:09:32:16/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو