محه‌مه‌د ته‌میم: ویلایه‌تی پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك له 2025/12/31 كۆتایی دێت
محه‌مه‌د ته‌میم
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د ته‌میم، سەرکردە لە پارتی تەقەدوم رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان له كه‌ركوك له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه واژۆكراوه و "پابه‌ندكه‌ره بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان"، ده‌شڵێت: "ویلایه‌تی پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك له 2025/12/31 كۆتایی دێت".
محه‌مه‌د ته‌میم سەرکردە لە پارتی تەقەدوم كه هاوكات وه‌زیری پلاندانانی عێراقه و یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدوانێكی داوه كه له كه‌ركوك هیچ پره‌نسیپێكی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان نییه".
ئه‌و سه‌ركرده عه‌ره‌به‌ی كه‌ركوك ده‌ڵێت: "له‌م نێَوه‌نده‌دا پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه له كارنامه‌ی رێككه‌وتنی واژۆكراودا ئه‌مه دیاری كراوه و دڵنیام كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یان ئه‌م كارنامه‌یه‌ی نه‌بینیوه یان چاوپۆشی له راستییه‌كان ده‌كات".
ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی واژۆ كراوه كه تیایدا ئاڵوگۆڕی پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دیاریكراوه".
محه‌مه‌د ته‌میم جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه ویلایه‌تی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له یه‌كێتی، شه‌وی 2025/12/31 كۆتایی دێت".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م رێكه‌وتنه لای هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداریان له حكومه‌تی كه‌ركوكدا كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌شی كه به‌شداریان نه‌كردووه، ئاشكرایه و زانراوه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو كه "سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ كه‌ركوك به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌هۆی گوشاری جه‌ماوه‌رییشه‌وه باسی له‌وه كرد، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه تاوه‌كو دوای دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك راده‌ستی عه‌ره‌ب بكرێت، ئه‌گه‌رنا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه كرابێت".
AM:09:21:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت