وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید رفاندن نییه
وێستگه‌نیوز-
سلێمان موحسین وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوزی وت كه "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی دانیشتین و پێكه‌وه چووینه بنكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و له‌وێ شاسوار عه‌بدولواحیدمان بینی، بابه‌تی رێزگرتنی پۆلیس و چۆنێتی ده‌ستگیركردنیمان له‌گه‌ڵ باس كرد".
سلێمان موحسین ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید رفاندن نییه، خۆشی وتی بابه‌ته‌كه سیاسییه، ساڵی 2019 سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه، بۆ تا ئێستا ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شاسوار عه‌بدولواحید وتویه‌تی: به‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاماده بم، له دادگا بڕیاریان داوه و دوای بڕیاره‌كه منیان ده‌ستگیر كردووه، ده‌یانتوانی پێشتر بێن و ده‌ستگیرم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا ئاماده بم".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت: "هێزی پۆلیس كه هێزێكی فه‌رمیه به فه‌رمانی دادوه‌ر چووه بۆ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید و له‌لایه‌ن دادگاوه به‌غیابی به شه‌ش مانگ زیندانی حوكم دراوه".
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسیش، سلێمان موحسین روونیكرده‌وه كه شاسوار عه‌بدولواحید پێی راگه‌یاندوون كه "هیچ كێشه‌م له‌گه‌ڵ پۆلیس نییه، دۆسێكه‌ی من سیاسییه، ده‌زانم دۆسێكه‌ی من چییه" و وه‌ك رێزێكیش بۆ پێگه‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی سلێمانی له زیندان دایان نه‌ناوه، به‌ڵكو "له ژوورێكی تایبه‌ت دایانناوه و هه‌ر دوێنێش خێزانه‌كه‌ی بینیوه".
سلێمان موحسین راشیگه‌یاند كه بۆ هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤ و ده‌سته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون، ئاشكراشیكرد كه "شاسوار عه‌بدولواحید پێیوتوون: "ته‌نها داواكاریم ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كه‌م بگاته كونسوڵخانه‌كان".
شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه 12 له‌سه‌ر 13ی ئاب، هێزێكی پۆلیسی سلێمانی چوونه ماڵی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گوندی ئه‌ڵمانی و ده‌ستگیریان كرد.
دوێنی چوارشه‌ممه‌ش 13ی ئابی 2025 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شاندی باڵای ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی د.مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی كرد له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به ڕاگیراو شاسوار عه‌بدولواحید كه دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركرابوو".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت كه "ناوبراو به‌پێی ماده‌ی 431 له یاسای سزادانی عێڕاق راگیراوه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و حوكمی غیابی له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه "ناوبراو له‌ژێر ڕێكاره یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ڕه‌چاوی پێگه و تایبه‌تمه‌ندی كراوه و ته‌ندروستی ته‌واوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ راشیگه‌یاند كه "ناوبراو داواكاری و سه‌رنجه‌كانی خۆی پێشكه‌شی شاندی ده‌سته كردووه تیمی ده‌سته به‌ڵێنیان دا كه له‌نزیكه‌وه چاودێری كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و چی پێویست بێ ده‌یكه‌ن وبه‌رده‌وامیش ده‌بن له چاودێری كردنی كه‌یسه‌كه، وه‌شاندی ده‌سته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پولیسی سلێمانی باسی ڕێگه‌ی پێدانی پارێزه‌ریشیان كرد كه هه‌ركاتی پارێزه‌ره‌كان بچن ڕێگریان لێنه‌كه‌ن ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت بیبینن".
PM:05:17:14/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت