د. زانا مەحموود: ئەو مامۆستایانەی لە رابردوودا سوودمەند نەبوون پارچە زەوییەکی 200 مەتریان پێدەدرێت
وێستگەنیوز_
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو مامۆستایانەی لە رابردوودا لە زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوون، پارچە زەوییەکیان لەسەر رووبەری 200 مەتر دووجا پێدەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 8ـی 2025، د. زانا مەحموود، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، 850 مامۆستای ناسوودمەند لە زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون لە زانکۆی سلێمانی هەن، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاردرا سەرجەمیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "زەوییەکان لەسەر رووبەری 200 مەتر دووجا دەبن و لە شوێنێکی شایستە دەبن کە موڵکی زانکۆی سلێمانییە، لە ئێستادا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر خەتین، هەوڵ دەدەین لە کەمترین کاتدا کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنین."
" هەر بۆ مامۆستایان نییە و لە پلانماندایە دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە فەرمانبەرانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن". د. زانا مەحموود ئەمەی ئاشکرا کرد.
PM:12:54:14/08/2025
ئهم بابهته 1120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت