جوڵانەوەی نەوەی نوێ: هێزێکی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان رفاندووە
وێستگەنیوز_
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "رفاندنی کاک شاسوار دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند کە ئەگەر لەم هەفتەیە کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت و حکومەتی کاربەڕێکەر رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لە هەفتەی داهاتوو بە کرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت."
دەقی راگەیەندراوی جوولانەوەی نەوەی نوێ:
بۆ رای گشتی کوردستان و کونسووڵ ونێردەی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان
ئەمشەو کاتژمێر ١٠ هێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی بەڕێز (شاسوار عەبدولواحید)سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان ڕفاندوە.
ڕفاندنی کاک شاسوار دوای ئەوە دێت کەلەچەند ڕۆژیڕابردوو ڕایگەیاند کەئەگەر لەم هەفتەیە کێشەی موچە چارەسەر نەکرێت وحکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لەهەفتەی داهاتوو بەکرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت.
بۆیە وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ئەو ڕەفتارەی سەرانی یەکێتی ئیدانەوشەرمازار دەکەین و بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەپاراستنی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەئەستۆی بافڵ تاڵەبانی وقوباد تاڵەبانیدایە.
داوا لە کونسوڵ ونێردە نێودەوڵەتیەکان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت وبێدەنگ نەبن لەئاست ئەو ڕەفتارە نایاساییەومافیا ئاسایەی سەرانی یەکێتی.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان
١٢/٨/٢٠٢٥
PM:11:31:12/08/2025
ئهم بابهته 824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت