وێستگەنیوز_
لەسەر فەرمانی دادوەر، پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دەستگیر کرد.
زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکان، "ناوبراو بەگوێرەی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و دادوەر بە شەش مانگ زیندانیکردن سزای داوە".
كەناڵی ئێن ئاڕتی'ـش نوسیویەتی: "هێزێكی ئەمنی یەكێتی شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیركرد و چوار دەوری كەناڵی ئێن ئاڕتیان داوە."
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "هێزێکی پۆلیس چوونەتە گوندی ئەڵمانی و چوونەتە بەردەم کەناڵی ئێن ئار تی و پاشان بۆ بەردەم ماڵی شاسوار عەبدولواحید."
بە وتەی پەیامنێری وێستگەنیوز، "هێزەکەی پۆلیس فەرمانی دادوەرییان پێبووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی هیچ لایەنێک لێدوانی نەداوە و نازانین بۆ چی بنکەیەکی پۆلیس گواستراوەتەوە. پەیوەندیشمان بە وتەبێژی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەداینەوە."
PM:10:57:12/08/2025
ئهم بابهته 1028
جار خوێنراوهتهوه