شاسوار عەبدولواحید: دەسەڵات لەبری ئەوەی خەریکی خزمەتی خەڵک و کێشەی مووچە بن، دێن رەخنە لە ئێمە دەگرن


وێستگەنیوز_

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "نەوەی نوێ هەرچی بکات دەسەڵات و ئەوانەی سەربە دەسەڵاتن لەبری ئەوەی خەریکی خزمەتی خەڵک و کێشەی مووچە بن، دێن رەخنە لە ئێمە دەگرن".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دەسەڵات و ئەوانەشی سەر بە دەسەڵاتن هیچ شتێکیان نەکردووە بۆ خەڵک، "لەکاتێکدا ئەوە ئێمەین داوای حکومەتێکمان کردووە لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی و لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆدەبینەوە سەرقاڵی کێشەی مووچەین و و بەنزین و نەوت و ئاو دابەش دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر قسە نەکەین دەڵێن بۆ شاسوار بێدەنگە، خۆپیشاندانیش دەکەین دەڵێن سوودی چییە و دەسەڵاتیش دەستگیرم بکات دەڵێن سیناریۆیە کە رەخنەی توندیش دەگرین دەڵێن بۆ ناگیرێت".

دەشڵێت: "ئێمە بەنزین و نەوت و ئاو دابەش دەکەین و لە بەغدا سەرقاڵی کێشەی مووچەین و بە بڕی 100 ملیۆن دۆلاریش دەرمانمان هێناوە بۆ نەخۆشخانەکانی کوردستان".


PM:10:03:12/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو