لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کوڕی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی عەفەک لە پارێزگای دیوانییە، 8 کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسیان کوڕی کەریم محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقن.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لێکسس و پاسێکدا روویداوە.
محەممەد غانمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە رایگەیاندووە: "بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلە لێکسسەکە کە کوڕەکانی پەرلەمانتارەکەی تێدابووە، بەهۆی تەقینی یەکێک لە تایەکانییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا."
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا هەرسێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە لێکسسەکە، کە دووانیان کوڕەکانی کەریم محەممەداوی'ـن، لەگەڵ پێنج سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە.
پاشان سەرجەم سەرنشینەکانی دیکەی ناو پاسەکە برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
PM:08:33:12/08/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت