بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاککرایەوە



وێستگەنیوز-

شەوی رابردوو لە گەڕەکی نوێی هەولێر بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکە چاککرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025، هیوا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئیفراز سێ رایگەیاند، "بۆرییەکە چاککرایەوە و بە چەند قۆناغێک پەمپەکانی پڕۆژەکە دەخرێنەوە کار".

ئاماژەی بەوەشکرد، "گەیشتنەوەی ئاو بە گەڕەکەکان چەند کاژێرێکی پێویستە، زۆرینەی ئەو گەڕەکانەش لەسەر پڕۆژەکەن ئەمڕۆ ئاو ناگاتەوە ماڵەکانیان".

جێگەی ئاماژەیە لەم مانگەدا دووەمجارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر دەشکێت.


AM:11:15:12/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو