كه‌شناسی: خۆڵبارین گه‌یشته هه‌رێم و مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه خۆڵبارین له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه گه‌یشته هه‌رێم و مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌وه.
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هاتنی شه‌پۆلێكی تۆز‌و خۆڵ له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم، بوه‌ته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له 5 كیلۆمه‌تر".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م تۆز و خۆڵه كاریگه‌رییه‌كه‌ی تا سبه‌ی به‌یانی له‌سه‌ر هه‌رێم بمێنێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه مه‌ودای بینین له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 5 كیلۆمه‌تر
كه‌ركوك 4 كیلۆمه‌تر
شه‌مامك 7 كیلۆمه‌تر
PM:11:48:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت