جارێكی دیكه بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر شكا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه بۆریی ئاوی ئیفراز سێی شاری هه‌ولێر شكایه‌وه و پرۆسه‌ی پێدانی ئاو له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئاویان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه راگیرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه، "له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر نوێ بۆرییه‌كه شكاوه و به‌هۆیه‌وه پڕۆژه‌كه له كاركردن وه‌ستاوه".
له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر له شوێنه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی شكانه‌كه‌ن تا پرۆسه‌ی پێدانی ئاو ده‌ستپێبكاته‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه"پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و دواتریش پڕكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كان به ئاو كاتی ده‌وێت بۆیه سبه‌ینێ ئاوی ئه‌و بۆرییه دابه‌ش ناكرێت".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی دیكه بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شكا و دوای كه‌متر له 24 كاژێر بۆرییه‌كه چاككرایه‌وه.
PM:11:24:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت