بافڵ تاڵه‌بانی: رێگه‌ناده‌ین ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌وه زیاتر بخرێته مه‌ترسییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه باشترین رێگه‌چاره بۆ هه‌موولایه‌ك پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنه‌كان، ده‌شڵێت: "رێگه‌ناده‌ین ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌وه زیاتر بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له د. محه‌مه‌د حه‌سان، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له دیدارێكدا گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌باره‌ی پرسه سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه كرا و جه‌خت له پابه‌ندبوون به لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه بافڵ تاڵه‌بانی پێویستیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "درێژه‌كێشانی ئه‌م كێشه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت".
وتیشی: "باشترین رێگه‌چاره بۆ هه‌موولایه‌ك پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنه‌كان، چونكه رێگه‌ناده‌ین ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌وه زیاتر بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه.
PM:09:21:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت