عه‌زیز ئه‌حمه‌د پێشنیار ده‌كات عێراق "پرۆژه‌ی رووناكی" جێبه‌جێ بكات
وێستگه‌نیوز-
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "جگه له هه‌رێمی كوردستان، كاره‌بای ته‌واوی عێڕاق كوژاوه‌ته‌وه".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "له داهاتووشدا ئه‌م كێشه‌یه له عێڕاق به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی خواست و به‌ڕێوه‌بردنی باری كاره‌با و به‌فیڕۆچوونی كاره‌با نه‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پڕۆژه‌ی (ڕووناكی)ـی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجیه‌تی ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكات به هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی به‌رپرسیارانه، كۆنترۆڵكردنی خواست و دانانی نرخه نوێكانی كاره‌با".
ئه‌م به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: "عێڕاق بژارده‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا نییه و پێویسته هه‌مان ڕێچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌به‌ر. ئاماده‌ین هاوكاربین له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه، وه‌ك چۆن ئێستا له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رمان كردووه".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندووه كه "وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدانیان له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی گواستنەوە.کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە و سیستمی کارەبای ناوەڕاست و باشووری عێراق تێکچووە .
PM:09:05:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت