شاسوار عه‌بدولواحید بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: بۆ نه‌وت ته‌سلیم ناكه‌ن؟
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم نه‌داهاتی ته‌سلیم كرد نه‌نه‌وتی ته‌سلیم كرد.
*هاوڵاتیان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه رێكه‌وتنه‌كه‌ی خۆیان كه له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆیان كردووه، جێبه‌جێی نه‌كه‌ن و داهاتی ناوخۆ ته‌سلیم نه‌كه‌ن، مووچه نه‌یه‌ت، هه‌فته‌ی داهاتوو چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی زۆر گرنگ بن له نه‌وه‌ی نوێوه.
*ئێمه بێده‌نگ نابین، خه‌ڵك وه‌زعی زۆرزۆر خراپه، مووچه‌ی نییه، بژێوی و بازاڕی نییه و گه‌نجمان بێكاره.
*ئه‌و هه‌موو داهاتی ناوخۆیه هه‌یه، ده‌یدزن، رۆژانه ئه‌و هه‌موو نه‌وته ده‌ڕوات كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی له‌كوێیه.
*خۆتان واژۆتان كردووه، نه‌وت ته‌سلیم بكه‌ن، ئێستا بۆ ته‌سلیمی ناكه‌ن؟ تا پاره بێت.
*بۆ واله‌م خه‌ڵكه ده‌كه‌ن و ده‌یان چه‌وسێننه‌وه.
PM:09:13:10/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت