شاخه‌وان عه‌بدوڵا: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی: "وتووێژه‌كان له مه‌له‌فی دووه‌م كه داهاتی نانه‌وتییه زۆر چوونه‌ته پێشه‌وه، ته‌واوی بكه‌ن، یه‌كسه‌ر مووچه ره‌وانه ده‌كرێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كه‌ناڵ 8 روونیكرده‌وه كه "به‌یانی یان دوو به‌یانی مه‌له‌فی داهاتی نانه‌وتی كۆتایی بێت، پرسی مووچه كۆتایی پێدێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 10ی ئابه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئومێده‌وار بوون ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا لانی كه‌م بڕیار له خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش بدات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا به وێستگه‌نیوزی وت كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه ده‌ر نه‌كرا".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ باسێك نه‌كرا و بڕیار نه‌دراوه".
PM:08:00:10/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت