شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕایەوە و چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 7ی ئابی 2025، کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا کۆتاییان هات شاندی هەرێم گەڕایەوە هەولێر.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 10ی ئابی 2025، تەیف سامی، کۆنووسێکی هاوبەشی کۆبوونەوەکان بباتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان بێت، هەرێم داوای کردووە لە مانگەکانی داهاتووەوە کەمتر لە 120 ملیار دینار رادەستی بەغدا بکات، بەغداش سورە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە کە دەبێت هەرێم هەموو مانگێک 120 ملیار داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.
هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێگرە لە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا کە تا ئێستا هەرێم دەستی نەکردووە بە هەناردەکردنەوەی نەوت.
بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا بێت، دەبێت هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، بەڵام تائێستا هەرێم نەوتی رادەست نەکردووە.
PM:10:28:07/08/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت