سەڵاحەدین بەهائەدین وێنەی مزگەوتی گەورەی خورماڵی پێشکەش بە بەرپرسێکی تورکیا کرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئابی 2025، نەزیف یڵماز، جێگری وەزیری پەروەردەی توركیا سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لەدیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا، هەردوولا بە بایەخەوە باسی پەیوەندی نێوان گەلانی ناوچەكە و پرۆسەی چاكسازی و ئاشتی یان كرد و هیوایان خواست كە فەرهەنگ و رۆشنبیری و پێكەوە ژیان بەرقەرار بێ و هەماهەنگی دەوڵەتی توركیا و هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە ئاراستەی سەقامگیری بەردەوام بێت.

لەمیانەی دیدارەکەدا، سەڵاحەدین بەهائەدین وێنەی مزگەوتی گەورەی خورماڵی پێشکەش بە جێگری وەزیری پەروەردەی توركیا کرد.


PM:06:58:07/08/2025










ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو