وتەبێژی دەم پارتی: پێویستە ئەم قۆناغە وەکو قۆناغی بونیاتنانی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی ببینین
وێستگەنیوز-
وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەم قۆناغە وەکو قۆناغی بونیاتنانی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی ببینین، ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە کاربکرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئابی 2025، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لهبارهی دامهزراندنی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و هاودەنگی نەتەوەیی له توركیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "درووستکردنی ئەم کۆمسیۆنە پەڕینەوەیە بۆ قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسساز، گرنگە بنەمای پرسەکان دیاریبکرێن، هەرچەندە دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە گرنگ و کاریگەرە، بەڵام ناتوانێت بە تەنها خۆی پرسەکان چارەسەر بکات، بۆیە پێویستە وەک سیاسەت و کۆمەڵگە لێکتر کۆببینەوە و پێکەوە پرسەکان چارەسەر بکەین".
وتەبێژی دەم پارتی وتی، "ئاخۆ دەوڵەت، دەسەڵات، ئۆپۆزسیۆن، سیاسەت و کۆمەڵگە چۆن خۆی بۆ سەردەمی نوێ ئامادە دەکات؟ یەکێک لەو بابەتانەی کە پێویستە گفتوگۆ و کاریشی لەسەر بکرێت ئەمەیە، پێویستە ئەم پرۆسەیە وەکو پرۆسەی گۆڕانکاریی فرە لایەنە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پێویستە لەبیرنەکرێت کە بناغەی دەرفەتەکانی ئەم قۆناغە چارەنوسسازە بە تێکۆشانی هاوبەش دادەمەزرێت، بە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە قۆناغێکی دەگمەنداین، پێویستە ئەم قۆناغە وەکو قۆناغی بونیاتنانی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی ببینین، وەکو دەم پارتی ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ ئەو هەنگاوە نوێیانەی دەنرێن، ماوەیەکی زۆرە ئێمە ئامادەکاری بۆ ئەمە دەکەین".
وتیشی، "تورکیا پێویستی بە دیموکراسی، یەکسانی، خوشک-برایەتی هەیە، گرنگە کێشەکان چارەسەر بکرێن، پێویستە کار بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان بکرێت. پشتیوانیی کۆمەڵایەتیی پێویستیی بە کارکردنی بەردەوام هەیە".
PM:04:50:07/08/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت