رێباز حه‌ملان: چاوه‌ڕێین به‌غدا دوو موچه بنێرێت
وێستگه‌نیوز-
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لیستی موچه‌ی مانگی حه‌وت نێردراوه بۆ به‌غدا، ده‌شڵێت: "چاوه‌ڕێین به‌غدا دوو موچه بنێرێت".
رێباز حه‌ملان رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردسات نیوز رایگه‌یاند:
*گفتووگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆران له كاتی خۆیدا بدرێت.
*ده‌بوو تا ئێٍستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم سێ مووچه‌یان وه‌ربگرتایه مووچه‌ی مانگه‌كانی (5، 6 و 7)، به‌داخه‌وه دوای 85 رۆژ مووچه‌ی مانگی 5یان دا.
*ئێستا ده‌بێت یه‌كسه‌ر دوو مووچه بده‌ن، هه‌موو مووچه‌ی مانگی 6 هه‌م مووچه‌ی مانگی 7.
* وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و میزان موراجه‌عه‌ی مانگی شه‌شی ناردووه و 120 ملیاره‌كه‌ی داهاتی ناوخۆش ئاماده‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌غدا زه‌مانه‌ت بدات كه هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌مان بۆ ده‌نێرێت، پاره‌كه‌یان له بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر راده‌ست ده‌كرێت.
*هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی ناردووه بۆ به‌غدا و له‌وانه‌یه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو میزان موراجه‌عه‌ی مانگی حه‌وتیش ئاماده‌بێت و بنێرێت بۆ به‌غدا.
PM:11:33:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت