د عیزه‌ت سابیر: بڕێكی باش له‌ غازی كه‌ركوك ده‌نێرین بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم


وێستگه‌نیوز-
د. عیزه‌ت سابیر جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز رایگه‌یاند كه‌ 2024 باشترین ساڵی حكومه‌تی عێراق بووه‌ به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ بۆ دابینكردنی غازی ماڵان، ده‌شڵێت: "بڕێكی باش له‌ غازی  كه‌ركوك ده‌نێرین بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم".

د. عیزه‌ت سابیر جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ری وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی كۆمپانیای غازی باكوورمان كرد كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌".

ده‌شڵێت: "دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕێكی باش له‌ غازی كه‌ركوك ده‌نێرین بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".

جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ساڵی 2024 باشترین ساڵی حكومه‌تی عێراق بووه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بۆ دابینكردنی غازی ماڵان".


PM:10:39:06/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت