له‌به‌نزینخانه‌یه‌كی هه‌ولێر شه‌ڕ روویدا و قوربانی هه‌ن
وێستگه‌نیوز، شاهین فواد –
له‌به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا شه‌ڕ روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانی هه‌ن.
په‌یامنێرمان له شاری هه‌ولێره‌وه پێی راگه‌یاندین كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌نزینخانه‌ی شێر له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كۆیه و نزیك ماجدی مۆڵ شه‌ڕ روویدا و ته‌قه كرا.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان "له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژراون و خه‌ڵكێكی زۆریش له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه".
وێستگه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێره‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر ئه‌وه‌یه كه دوو كه‌س كه عه‌ره‌بن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی به‌نزینخانه‌كه كردوویانه به كێشه له‌سه‌ر پاره، دواتر كارمه‌نده‌كه‌ی به‌نزینخانه چه‌ك ده‌هێنێت و ده‌ستڕێژی گوله ده‌كات و دوو عه‌ره‌به‌كه ده‌كوژێت و كه‌سێكی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌كه‌وه نه‌بووه، كوژراوه.
PM:09:32:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت