ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: له سلێمانی دوو تیرۆریست ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، له‌شاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد، پیلانیان ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بوو له یه‌كێك له‌بنكه‌كانی به‌رگری شارستانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، له‌ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و ته‌قینه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌ستبه‌جێ توانییان له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان شوێنی تیرۆریستان له‌شاری سلێمانی ده‌ستنیشان بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له 22 تا 24ی 2025/6 توانییان ده‌ستگیریان بكه‌ن و یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان كارمه‌ندی بنكه‌یه‌كی به‌رگری شارستانی بووه".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای دانپێدانان ده‌ركه‌وت تیرۆریستان به‌نیازبوون له‌پیلانی یه‌كه‌مدا ژه‌هر بكه‌نه ناو تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌ی یه‌كێك له بنكه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی".
ده‌شڵێت: "له‌پیلانی دووه‌مدا له‌ڕێگه‌ی لكاندنی بۆمب به ئۆتۆمبێلی بنكه‌كه ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌سه‌ركه‌وتوویی توانییان شكست به پیلانی تیرۆریستان بهێنن و ده‌ستگیریان بكه‌ن".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تیرۆریستان به‌مادده‌ی (2) تیرۆر ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:09:06:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت