عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌رپرسانی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوون 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوون 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماده‌كاری كرد بۆ وه‌رگرتنی (80 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.. به‌ڵام هه‌رێم به‌بیانوی ره‌زامه‌ندی كۆمپانیاكان نه‌یدا!".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "سبه‌ی پێویسته نه‌وته‌كه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌ش بێت..".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر ئه‌م 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بدرێت، راسته‌وخۆ مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هه‌رێم تاوه‌كو ساڵێكی تر مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌ردانێكی بۆ كه‌ركوك رایگه‌یاند، گفتوگۆكان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی: "دانوستاندن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ برایانی هه‌رێم، له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌باره‌ی وه‌رگرتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ)".
وتیشی: "ئێستا به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كان، كه تاوه‌كو ئێستا كارده‌كه‌ن له كوردستان نزیكه‌ی 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه، 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كاربردنی رۆژانه‌یه و رێككهتووین له‌گه‌ڵ برایانی هه‌رێمی كوردستان 80 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی دیكه وه‌ری ده‌گرین و له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ین".
PM:06:20:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت