تایبەت بە پرسی مووچە؛ شاندێکی وەزارەتی دارایی گەیشتە بەغدا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە، گەیشتە بەغدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 06ـی ئابی 2025، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە بەغدا، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا داوا کرابوو ئەو شاندە بچێت."
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، "سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و کارەکانی لیژنە هاوبەشەکان و دەستپێکردنەوەیان."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، وەزیری نەوت بەپێی راپۆرتی لیژنەکان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، "هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی 130 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و 50 هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و بەغدا 80 هەزاری وەردەگرێت."
ئاماژە بەوەشکرابوو، "بەهۆی هێرشە درۆنییەکان، کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش ترساون و کار ناکەن، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان."
AM:09:06:06/08/2025
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت