شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بیرەوەری و خزمەتەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو نەرمین قادر بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە
وێستگەنیوز_
خانمی یەکەمی عیراق بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند نەرمین قادر پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ناو و بیرەوەری و خزمەتەکانی لەپاڵ ئەزموون و رۆڵبینینی سەنگینی لەبەرنامەی بەرنامە، لەمێژووی هونەری و ویژدانی گەلەکەماندا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامی هاوخەمی خانمی یەکەمی عیراق بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو نەرمین قادر....
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند (نەرمین قادر)، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەی کۆچکردوو و هونەرمەندان و دەزگای میدیایی کوردسات ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
بۆ هەتایە، ناو و بیرەوەری و خزمەتەکانی لەپاڵ ئەزموون و رۆڵبینینی سەنگینی لەبەرنامەی بەرنامە، لەمێژووی هونەری و ویژدانی گەلەکەماندا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
PM:10:42:05/08/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت