هونەرمەند نەرمین قادر كۆچی دوایی كرد
وێستگەنیوز_
دوای ململانێیەكی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، هونەرمەند نەرمین قادر، ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە كۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ نەرمین قادر لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
نەرمین قادر ماوەی زیاتر لە چل ساڵە خزمەت بە بواری شانۆ و سینەما و هونەری كوردی كرد و خێزانەكەی بەشێك بوون لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و قوربانییان بۆ داوە.
نەرمین قادر بە خانمە تاقانەكەی بەرنامەی بەرنامە دەناسرا كە لە ساڵی 1998 لە خاک تیڤی و دواتریش لە کوردسات پەخش دەكراو بۆ چەند ساڵێك بەردەوام بوو كە سەرنجی تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بەلای خۆیدا راكێشابوو.
PM:08:29:05/08/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت